گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان عەرەبی هاوردە و جوتیارانی كورد دروستبوو

بەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٠ی ئایاری ٢٠٢٤ لە گوندی پەلکانەی سەر بە پارێزگای کەرکوک بۆ جارێکی دیکە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان جوتیارانی کورد و عەرەبی هاوردە دروستبوو. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ لە گوندی پەلکانەی سنووری پارێزگای کەرکوک شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان جوتیارانی كورد و عەرەبی هاوردە دروستبوو. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، بە مەبەستی چۆڵکردنی گوندە بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک لە عەرەبی هاوردە چوونەتە سەر زەوی جوتیارانی کورد کە لە ئەنجامدا گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هەردوولادا دروستبووە. 

هەروەها لە دوای گرژی و ئاڵۆزییەکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سوپای عێراقەوە دوو جوتیاری کورد دەستگیرکران. 


PM:12:00:10/05/2024