نرخی مریشک زیاتر دادەبەزێت

چەند رۆژێکە نرخی مریشک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا روو لە دابەزینەو، یەک کیلۆی لە ئێستادا دابەزیووە بۆ دوو هەزار دینار.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵگەی كێڵگەپەلەوەرییەكان راگەیاند" بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکان و کەمبوونەوەی خواست لەسەر مریشک، نرخەکەی لە بازاڕەکانی سلێمانی و هەڵەبجە ڕووی لە دابەزین کردووە، دوێنێ پێنج شەممە نرخی كیلۆیەک مریشكی زیندوو بە دوو هەزار و ١٠٠ دینار فرۆشراوە".

سەرۆكی كۆمەڵگەی كێڵگە پەلەوەرییەكان راشیگەیاند" لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی كەمبوونەوەی ئاستی دابینكردنی مریشك لەلایەن كێڵگەپەلەوەرییەكان و زیادكردنی هەناردەكردنی مریشك بۆ پارێزگاكانی دیكەی عیراق نرخی مریشك بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە زیاد لە چوارهەزار دینار".

نازم عەبدوڵا داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات ئەو سێكتەرە بكرێتە سێكتەرێكی نیشتمانی كە ئاسایشی خۆراكە و هەلیكاری بۆ چەندین كەس رەخساندووە و ئەگەر دۆخەكە بەم شێوەیە بەردەوامبێت خاوەنی كێڵگەپەلەوەرییەكان بەرهەمیان نابێت و ئەو بەرهەمەی كە دەبێت نرخەكەی لە بازاڕەدا بەرزبوونەوە بەخۆوە دەبینێت.



PM:04:50:10/05/2024