شەڕ بەردەوامە لەقەرەتەپە.. زانیاری زیاتر..

لە گوندەکانی سەر بە ناحیەی قەرەتەپە لە بەرەبەیانی ئەمرۆوە کاتژمێر ٣ چەکدارانی داعش لە چەند قۆڵێکەوە دەستیان بەهێرشکردووە بۆ سەر ناوچەکەو تا ئێستا شەڕ بەردەوامە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ‌هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بە سپی میدیای راگەیاند لە کاتژمێر ٣ بەیانیەوە چەکدارانی داعش لەچەند قۆڵێکەوە هێرشیان کردۆتە سەر چەند گوندێکی ناوچەکەو سەنگەرەکانی پێشـمەرگە لەو دەڤەرە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ‌‌هێزیكی زۆری پێشمەرگە رەوانەی شەڕەکە کراوە، تا ئێستا بەسەختی بەردەوامە.



AM:11:34:20/10/2014