ڤیدیۆ.. یەكەم گۆرانی هەورامی بۆ كوبانی

هونەرمەندێكی هەورامی یەكەم بەرهەمی تایبەت بە كوبانی بەشێوەزاری هەورامی بڵاودەكاتەوە.

ماكوان هەورامی كە هونەرمەندێكی كوردە و زیاتر گۆرانییەكانی بەشێوە زاری هەورامی بڵاودەكاتەوە، گۆرانییەكی تایبەت بە شاری كۆبانی بەو شێوە زارە تۆمار دەكات.

گۆرانییەكە ناوی كۆبانی و شەڕڤانە و لە هۆنراوەی بەختیار لهۆنییە و ئاوازەكەشی لەلایەن خودی هونەرمەندەوە دانراوە.
ئەو هونەرمەندە ڕایدەگەیەنێت كە ئەو بەرهەمەی تایبەت بە بەرخودانی كۆبانی وتووە دژی هێرشی ئەم دواییەی چەكدارە تیرۆرستەكانی داعش  و، كردوێتییە دیارییەك بۆ هەموو شەڕڤانانی و نیشتمان پەروەران.








PM:01:58:20/10/2014