بەپەلە.. شەڕ لە قەرەتەپە لەدۆخێكی دژواردایە

پاش ئەوەی لە بەربەیانییەوە داعش لەچەند قۆڵەوە دەستی بەهێرش كردوە بۆ سەر شارۆچكەی قەرەتەپە، شەڕەكە لەئێستادا زۆر توندبووەتەوە‌و هێزی پێشمەرگە لەبەرامبەر ئەو هێرشانەدا بەسەختی بەرگریی دەكەن.

سەرچاوەیەك لە هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە بە سپی میدیای راگیەیاند: "داعش هێزێكی زۆری هێناوە‌و تا ئێستا شەڕ بە قورسی بەردەوامە‌و، داعش چەندین كەسی لێكوژراووە‌و هاوكات پێشمەرگەش ژمارەیەك شەهید‌و برینداری هەیە".

لە کاتژمێر ٣ بەیانیەوە چەکدارانی داعش لەچەند قۆڵێکەوە هێرشیان کردۆتە سەر چەند گوندێکی ناوچەکەو سەنگەرەکانی پێشـمەرگە لەو دەڤەرە.



PM:03:29:20/10/2014