فەتحوڵڵا گولەن ستەمی وەحشیگەرانەی داعش مەحکوم دەکات

کەسایەتی ئاینی و سیاسی ناسراوی تورک فەتحوڵڵا گویلەن لە پەیامێکدا رایدەگەیەنێت "بە بۆنەی ئەم رۆژە تاڵ و پڕ ئازارانەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی سەرجەم شەهیدانی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاکنجی تورکمان و سەربازانی سوپای عێراق دەکەم، کە لە بەرەکاندا گیانیان بەختکردووە". 

لەو پەیامەدا کە کۆپییەکی بۆ سپی میدیا نێردراوە ئەو کەسایەتییە بە راشکاوانە ئیدانەی سیاسەت و رەفتارەکانی داعش دەکات و لەسەر هێرشی سەر کوبانیش دەڵێت" سەبارەت بە کۆبانێش، رۆژ بە رۆژ مەترسی لەسەر ئایندەی دانیشتوانە بێتاوانەکەی کە بە ژن و منداڵەوە
رژاونەتە سەڕێ، دڵی مرۆڤ دەتەوسێننەوە. داوا لە زاتی خودای باڵادەست دەکەم کە کەسی ب کەسانە و پەنای دەردەدارانە، چی زووە رزگاریان بکات لەو گێژاوی نەهامەتییە و هەموومان لە جیهانێکی پڕ لە جیهانێکی پڕ لە ئاشتی و رێز و بەزەییدا کۆبکاتەوە".

دەقی پەیامەکە..

 ئیدانەی ئەو ستەمە وەحشیگەرانە دەکەم، کە لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستی ( داعش ) ەوە، بە خۆحەشاردان لە ژێر ناوی ئایندا ئەنجام دەدرێن. هاوکات دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ ئەو بانگەوازانەی لەهەر چوار لای جیهانەوە دەکرێن بۆ کۆتاییهێنان بە کردە دژە مرۆڤایەتییەکانی ئەم رێکخراوە وراپێچکردنی بکەرەکان، لەزووترین کاتدا بۆ بەردەم دادگا.

هەموو جۆرە فشار، ستەم و هێرشێک بۆسەر کەسانی سیڤیلی بێتاوان بەتەواوی دژیەکە لەگەڵ بنەما ئەڵماسییەکانی قورئان و سوننەتەکانی سەروەرمان )د.خ.(. شێونکەوتوانی )داعش( ئەگەر دەسکەلای دەستی کۆمەڵێک هێزیش نەبن، ئەوا کۆمەڵە جاهیلێکن کە بە هیچ شێوەیەک کرۆکی ئاینی ئیسلام و پێغەمبەرەکەیان نەناسیوە. بەدڵنیاییەوە ئەوەی دەیکەن تیرۆرە و پێویستە هەر بەو ناوەش ناوزەد بکرێت.

ئامانجی ئاین بەدیهێنانی ئاشتییە لە سەرتاپای جیهاندا لەسەر بنەماکانی مافە گەردوونییەکانی مرۆڤ، سەروەری یاسا و بەها بەرزە مرۆییەکان. هەموو لێکدانەوەکان بە پێچەوانەوەی ئەمەوە، بەتایبەت خراپ بەکارهێنانی ئاین بە مەبەستی هەڵگیرساندنی ئاگری شەڕ و پێکدادان دژیەکە لەگەڵ کرۆکی ئاین و بگرە نیفاقە.

لە روانگەی بنەما سەرەکییەکانی فیکری ئیسلامەوە، ئەو رێگایانەی هەڵدەبژێردرێن بۆ گەیشتن بە ئامانج، دەبێت وەک ئامانجەکە رەوا بن. هەر بزووتنەوەیەک بە پێچەوانەی ئەو بنەمایەوە بجووڵێتەوە، ئەوا ( ماکیاڤێڵی ) یەتە.

بە بۆنەی ئەم رۆژە تاڵ و پڕ ئازارانەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی سەرجەم شەهیدانی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاکنجی تورکمان و سەربازانی سوپای عێراق دەکەم، کە لە بەرەکاندا گیانیان بەخت کردووە. هاوسۆزی خۆشم دەردەبڕم بۆ گەلی کوردستان و عێراق، کە ٩ بۆ ٠١ سەدەیە لەگەڵ گەلی ئێمەدا وەک گۆشت و ئێسقان ئاویتە و تەواوکەری یەکدی بوون.

هاوکات سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی سەرجەم ئەو کەسانە دەکەم، کە لە عێراق و سوریا گیانیان لەدەستداوە. بە تایبەتیش، کورد و عەرەب و تورکمان و ئێزیدی و نەتەوەکانی دیکە، بە سوننە مەزهەب و شیعە مەزهەب و پێکهاتە ئاینییەکانی دیکەوە، کە نەهامەتی دەچێژن لەدەست دێوەزمەی ( داع ). داوا دەکەم لەخودای گەورە ئارامی و هێز ببەخشێت بە خانەوادە و خۆشەویستانیان بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانیان.
نزاش دەکەم ئازاری بەم چەشنە نەچێژنەوە.

سەبارەت بە کۆبانێش، رۆژ بە رۆژ مەترسی لەسەر ئایندەی دانیشتوانە بێتاوانەکەی کە بە ژن و منداڵەوە رژاونەتە سەڕێ، دڵی مرۆڤ دەتەوسێننەوە. داوا لە زاتی خودای باڵادەست دەکەم کە کەسی ب کەسانە و پەنای دەردەدارانە، چی زووە رزگاریان بکات لەو گێژاوی نەهامەتییە و هەموومان لە جیهانێکی پڕ لە ئاشتی و رێز و بەزەییدا کۆبکاتەوە.
هەموو لایەکیش بانگهێشت دەکەم (ئامین) بکەن بۆ ئەم نزایە.

فەتحوڵڵا گولەن

__



PM:05:31:20/10/2014