چه‌کدارانی داعش له‌کاتی هێرشه‌که‌یاندا بۆ سه‌ر شارۆچه‌که‌ی قه‌ره‌ته‌په‌و گونده‌کانی 17 هاوڵاتی مه‌ده‌نی تورکمان و عه‌ره‌بی شیعه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند داعش له‌هێرشی 20 تشرینی یه‌که‌مدا بۆ سه‌ر شارۆچکه‌ی قه‌ره‌ته‌په که چه‌ند گوندێکیان داگیرکردوو، گه‌یشتبوونه ده‌روازه‌ی شاره‌که له‌و گوندانه‌ی گرتبوویان 17 هاوڵاتی شیعه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیاندا به‌ده‌ستگیرکراوی بردبوو.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت" ژیانی ئه‌و گیراوانه له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌دایه و ئه‌گه‌ری زۆره بیانکوژن".
سه‌باره‌ت به‌و ناوچانه‌ی که تا ئێستا به‌ده‌ست شیعه‌وه ماون، سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که هه‌رچه‌نده نزیکه‌ی 7 کم داعش له قه‌ره‌ته‌په دوورخراوه‌ته‌وه، به‌ڵام گوندێکیان هێشتا به‌ده‌سته‌وه ماوه که ئه‌ویش گوندی (خازر) به عه‌ره‌بیش پێی ده‌ڵێن (خه‌زرانیه).
به‌ره‌به‌یانی 20 ی تشرینی یه‌که‌م له‌چه‌ند قۆڵێکه‌وه چه‌کدارانی داعش هێرشیان کرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه له نزیک شارۆچکه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌و توانیان پێشره‌وی بکه‌ن و چه‌ند گوندێک داگیر بکه‌ن و له ده‌روازه‌ی شارۆچکه‌که نزیک ببنه‌وه، به‌ڵام دواتر پێشمه‌رگه دژه هێرشی کرد‌و له‌ناوچه‌که ده‌ریکردن و ئێستا ته‌نها گوندێک ماوه که له‌ژێر سه‌تی داعشدایه.