بەوێنە...شاجوان و هێڵی لەڤ پێكەوە هاوكاری ئاوارەكان دەكەن

گۆرانبێژی ناسراوی كورد هێڵی لەڤ و فێنک محەمەدی شاجوانی کوردستان هاوكاری بەسەر ئاوارەكانی كوبانیدا دابەش دەكات.
هێڵی لەڤ لە پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك، چەند وێنەیەكی بڵاوكردۆتەوە لە كاتێكدا كە هاوكاری خێرخوازی بەسەر ئاوارەكانی كوبانیدا دابەش دەكەن.
لە وێنەكاندا فێنك محەمەدی شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2013 دەردەكەوێت كە لەگەڵ هێڵی لەڤدا پێكەوە هاوكارییەكان دابەش دەكەن.
هێڵی لەڤ ئاماژە بەوە دەكات كە زۆر خۆشحاڵە بە گەیاندنی ئەو هاوكارییە، چونكە توانیویانە گەر خۆشییەكی كەمیشبێت بیخەنە دڵی ئەو ئاوارانەوە، هەروەها بەردەوام نوێژ دەكات لەپێناو ئاشتی و ئازادی گەلی كوردا.






PM:03:19:21/10/2014