وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاند " تێچووی شه‌ڕی داعش له سوریا‌و عێراق گه‌یشته 424 ملیۆن دۆلار".
ئه‌م خه‌رجییه‌ی شه‌ڕ ته‌نها خه‌رجی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکایه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا په‌نتاگۆن، جون کێربی به ئاژانسه‌کانی راگه‌یاند " ئه‌م خه‌رجیه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی هێرشه‌کانه‌وه‌یه بۆ سه‌ر داعش له عێراق له رێکه‌وتی 8 ی ئابه‌وه".
ناوبراو ئامه‌ژه‌شی بۆ ئه‌وه کرد که تێچووی رۆژێکی شه‌ڕه‌که له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکا 7.6 ملیۆن دۆلاره.