سوپای بەدر هەشت پێشمەرگە دەستگیردەكات

 ئێوارەی دوێنێ سێشەممە شەڕێك لەنێوان هێزەكانی پیشمەرگە‌و میلیشیا شیعەكانی رێكخراوی بەدر لەناو شارۆچكەی خورماتو روویدا‌و چەكدارێكی بەدر كوژرا.


بەپێ هەواڵێكی (باسنیوز)، سەرچاوەیەكی ئاگادار رایدەگەیەنێت كە بەهۆی ڕێگریكردن لە دەروازەی شارەدێی یەنگیجە، شەڕ لە نێوان هێزێكی پێشمەرگە و چەكدارانی بەدری شیعە ڕوویدا و لە ئەنجامدا چەكداری سوپای بەدر كوژرا و هەشت پێشمەرگەش دەستگیركران.
سەرچاوەكە ڕاشیگەیاند كە تا ئێستە ئەو پێشمەرگانە لەلایەن چەكدارانی سوپای بەدرەوە دەستبەرسەر كراون و هەوڵ هەیە بۆ ئازادكردنیان.
 

هەفتەی ڕابڕدوو هێزێكی سوپای بەدری شیعە بە سەركردایەتی هادی عامری لە رێگەی فڕۆكەخانەی حوڕییەی شاری كەركووك هاتنە ناو شاری كەركووك و لەوێشەوە بۆ شارۆچكەی خورماتوو گواسترانەوە.



PM:12:13:22/10/2014