سەربازگەیەكی ئەمەریكی لە پارێزگای هەولێر دادەمەزرێت

 بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەست بە دروستكردنی بنكەیەكی سەربازیی ئەمەریكا لە فڕۆكەخانەی پێشووی شارۆچكەی هەریر لە پارێزگای هەولێر دەست بە ئامادەكارییەكان كراوە.
 

ماڵپەڕی باسنیوز لەزاری سەرچاوەیەكی باڵای سەربازیی بڵاویكردەوە بە بڕیارێكی فەرمی كارگێڕیی شارۆچكەی هەریر ئاگەدار كراوەتەوە كە پێویستە لە ماوەی یەك هەفتەدا فڕۆكەخانەی كۆنی هەریر لە كۆمپانیا و سەرجەم ئەو كەلوپەلانەی لێن پاك بكرێتەوە.
 سەرچاوەكە وتیشی 'دامەزراندنی بنكەیەكی سەربازیی ئەمەریكا لە هەریر لەچوارچێوەی ئەو هەوڵانەی ئەمەریكا و ولاتانی هاوپەیمانی دژی داعش دێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەكەدا'.
 
بەوتەی سەرچاوەكە 'شوێنی جۆگرافیای فڕۆكەخانەی پێشووی هەریر بۆ بنكەی سەربازیی ئەمەریكا لەبارە و دەتوانێت لەوێوە بە باشی چاودێری جولەی گروپە چەكدارەكانی ناو عێراق و سوریا بكات'.  ڕوونیشی كردەوە كە پێشتریش لە شەڕی ساڵی 2003 بۆ رووخانی رژێمی سەداح حوسێن؛ هێزەكانی ئەمەریكا ئەو فڕۆكەخانەی بەكارهێناوە و ئەزموونی باشیان هەبووە.
 
فڕۆكەخانەی پێشووی هەریر كە لە سەردەمی رژێمی سەدام حوسێن وەك فڕۆكەخانەیەكی سەربازی بەكار هێنراوە و لە لەساڵەكانی 1988- 1980 بۆ شەڕی نێوان عێراق و ئێران بەكار هاتووە و بەپێی شارازەیانی بواری سەربازی؛ فڕۆكەخانەكە هەموو مەرجەكانی فڕین و نیشتنەوەی تێدایە.



PM:02:29:22/10/2014