وەڵامی ئەمەریکا بۆ ئۆردوگان:ئەمەریکا دەرگای بۆ ناردنی چەک بۆ کوردان دانەخراوە

‌ماری هارف وتەبێژەی وەزارەتی دەرەوە
ئەمەریکا وەڵامی تورکیا دەداتەوەو دەڵێت" ئەمەریکا دەرگای ناردنی چەکی بۆ کوردان دانخراوە، هەر کات پێوستی کرد، چەکی تریان دەدەینێ".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ماری هارف لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا وەڵامی سەرۆک کۆماری تورکیای دایەوەو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ناردنی چەک بۆ کوردان لە کوبانی "کارێکی هەڵەنییەو تورکیا بۆی هەیە تەنها باسی خۆی بکات".

ماری هارف وتی " سەرۆک ئۆباما، سەرۆکی تورکیا ئۆردوگانی ئاگادار کردۆتەوە کە پێویستە چەک و تەقەمەنی رەوانەی هێزەکانی پەیەدە بکرێت لە کوبانێ".

ئەمریکا پێیوایە هاتنە پێشەوەی داعش لەو ناوچانە زیان بە خەڵكی مەدەنی و بەرژەوەندییەکانی تورکیاو ئەمەریکاش دەگەیەنێت، وەک وتەبێژە کە ئاماژەی بۆ کرد.
 



PM:06:41:23/10/2014