"حەزکردن لەکچێكی ناشرینی بەرپرسێک وڵاتی دەخاتە مەترسیەوە، نەک نەوت فرۆشتن بەداعش"

پەرلەمانتاری پێشووی عێراق شێخ لەتیف مستەفا دەڵێت" ئەگەر گەنجێکی خێر لە خۆ نەدیوو بەخەیاڵ عاشقی کچێکی ناشیرینی بەرپرسێک ببێ، ئەوا ئەمنی قەومی کوردستان دەکەوێتە مەترسیەوەو هەموو دەزگا ئەمنیە حیزبی و جاسوسیەکانی وڵات دەکەونە خۆ بۆ دۆزینەوەی و کوشتنی، بەڵام ئەگەر بازرگانە سیاسیەکان بازرگانی نەوت لەگەڵ داعش بکەن چەکی پی بفرۆشن ٢٠٠٠ ئۆتۆمبیلی پێ بفرۆشن ئاسایشی ولات عەیبی نیە و دەزگا ئەمنی و هەواڵگریەکان مێش میوانیان نیە".

ئەم کۆمێنتەی شێخ لەتیف مستەفا پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وەک هەڵوێست پێشاندانێكە لەسەر بازرگانی کردنی چەند بەرپرسێکی کورد لەگەڵ داعشدا لەسەر فرۆشتنی بەنزین و ناردنی سەدان ئۆتۆمبیل بۆ ئەو چەکدارانە کە تا ئێستا دادگا هیچی بەرامبەر نەکردوون.



PM:07:34:23/10/2014