کوژراوەکانی داعش لەشەڕەکەی قەرەتەپەدا چەند بوون؟

ئەو هێرشەی چەکدارانی داعش لەچەند قۆڵێکەوە بەرەبەیانی ٢٠ تشرینی یەکەم کردیانە سەر قەرەتەپە، ژمارەیەکی بەرچاویان لێ کوژراوە کە لەنێویاندا دوو ئەمیری تێدایە.

بەپێی هەندێک زانیاری تایبەت کە لەسەرچاوە ئەمنییەکانی هەرێمەوە بە دەست سپی میدیا گەیشتووە، لەو هێرشەی کە چەکدارانی داعش کردیانە سەر شارۆچەکەی قەرەتەپە، ٢٢ چەکداری ئەو رێکخراوە کوژراون.

لەنێو کوژراوەکاندا دوو ئەمیری ناوچەیی داعشی تێدایە.

سەرچاوەکەی سپی ئاماژە بۆ دەکات ئەو دوو ئەمیرەی کوژراون، یەکێکیان چیچانی بووەو ئەوی تریشیان عێراقی.

لەو هێرشەدا کە داعش کردیە سەر شارۆچکەی قەرەتەپەو بەتەواوی نزیک بوەوە لە شارەکە، چوار پێشمەرگەو سێ هاوڵاتی شەهیدبوون، هاوکات چەکدارانی داعش ١٧ هاوڵاتی تورکمان و شیعیەیان لەکاتی هێرشەکەدا رفاندو تا ئێستا هیچ ئاسەوارێکیان نییە.



PM:09:26:23/10/2014