" گومان دەکرێت کۆپتەری عێراقی هاریکاری بۆ داعش لە جەلەولا بەربداتەوە"

بەرپرسێکی هێزی پێشمەرگە رایگەیاند" ئەمرۆ کاتژمێر نزیکی ٢ پاشنیوەرۆ کۆپتەرێک هاریکاری لەسەر ئاسمانی جەلەولاوە بۆ چەکدارانی داعش بەرداوەتەوە".

سەرچاوەیەک لە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە لەدەڤەری جەلەولا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە سپی میدیای راگەیاند کە ئەمڕۆ نزیکی کاتژمێر ٢ی پاشنیوەرۆ فرۆکەیەکی کۆپتەر کۆمەکی بۆ چەکدارانی داعش لە جەلەولا بەرداوەتەوە.

ئەو سەرچاوەیەی هێزی پێشمەرگە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ماوەی چەند رۆژێکیش لەمەوبەر بەهەمان شێوە کۆپتەرێک هاریکاری لەسەر ئاسمانی جەلەولا بەرداوەتەوە.

لەلایکی ترەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند کە کەسانی پایە بەرز لەنێو سووپای عێراق و بەتایبەتی ئۆپراسیۆنەکانی دیجلەدا هەیە، کە لە ئەسڵدا خەڵكی جەلەولاو سەعدیەن و هاوسۆزن لەگەڵ گرووپە چەکدارە ئیسلامییە سونەکان بە داعشیشەوە.

ئەم هەواڵە تا ئێستا لەلایەن بەرپرسە باڵاکانی پێشمەرگەوە پشتراستەنەکراوەتەوە، بەڵام چەند سەرچاوەیەک لەهێزی پێشمەرگە لەو دەڤەرە بەردانەوەی ئەو شتومەکانەی لە ئاسمانەوە بینیوە.
 
 

 



PM:09:48:23/10/2014