داعش ناوچەیەکی تری ئەنباری داگیر کرد

چەکدارانی داعش ناوچەی ئەبو نەمریان لە رۆژئاوای شاری رومادی داگیرکردو بەمەش ئەوەندەی تر دەسەڵاتی حکومەتی لەو پارێزگایەدا لاواز کرد.

ئەفەسەرێكی پۆلیس بەناوی عەقید شەعبان ئەلعوبێدەیەوە بە ئاژانسەکانی راگەیاندووە کە داعش ئەو ناوچەیەی رۆژی پێنج شەممە کۆنترۆڵکردووە، پاش شەڕێک کە نزیکەی چوار کاتژمێری خایاند.

ئەو ئەفسەرە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە چەکدارانی داعش٦٠ کەسیان بەدیل گرتووە کە هەندێکیان سەر بە هێزە ئەمنییەکانن.

ئێستا بەشێکی زۆری پارێزگای ئەنبار بەدەستی داعشەوەیە، تەنها ناوەندی شارەکەو چەند شوێنێکی کەم دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی تێدا ماوە.



PM:01:09:24/10/2014