ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات، لەیەكێك لەوەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا،كەئێستا بەدەستی حزبەكەی خۆیەوەیه، لەكۆی شەش هەزار فەرمانبەر، دووهەزاریان دەوام ناكهن. بهڵام موچەش وەردەگرن. بۆیه لهو بارهیهوه داوای وەڵامدانەوە لەوەزیری وەزارەتەكە دەكات.
(عەلی حەمەساڵح) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی گۆڕان، لەسەر پەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، وێنەی داواكارییەكی فەرمی بڵاو كردەوە ، كەداوای لەوەزیری بازرگانی كردووە، وهڵامی ئهو پرسه بداتهوه كهبۆچی ئهو فهرمانبهرانه دهوام ناكهن.
لەداواكارییەكهی پەرلەمانتارەكەی گۆڕان داهاتووە، لەكۆی شەش هەزار فەرمانبەری وەزارەتی بازرگانی، دووهەزاریان دەوام ناكەن و، كهچی مووچە وەردەگرن.
شایانی باسه، وهزارهتی بازرگانی لهئێستادا پۆستی بزوتنهوهی گۆڕانه.