فرۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌مشه‌و کاتژمێر 9:30 زیاتر له 11 بنکه‌ی داعشیان له سه‌ربازگه‌ی که‌ندی له ناو موسڵ بۆردومان کرد.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری زومار به سپی میدیای راگه‌یاند که فرۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی کاتژمێر 9:30 ی ئه‌مشه‌و 24 ی تشرینی یه‌که‌م بۆردومانێکی زۆر چڕی سه‌ربازگه‌ی که‌ندیان له‌ناو موسڵدا کرد که سه‌ربازگه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌و زیاتر له 11 بنکه‌ی داعشیان کردۆته ئامانج.
به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه‌که تا ئێستا بۆردومان به‌رده‌وامه‌و چه‌کدارانی داعش زه‌ره‌رێکی زۆریان لێ که‌وتووه.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باس له‌وه ده‌کات که خه‌ڵکی گه‌ڕه‌کی (حه‌دبا) که سه‌ربازگه‌که نزیکه له‌ماڵه‌کانیانه‌وه به ده‌یانیان ماڵه‌کانیان چۆڵکردووه‌و روویان کردۆته ئه‌و شوێنانه‌ی دوورن له بۆردومانی فرۆکه‌کانی هاوپه‌یمانانه‌وه.