جارێکی تر داعش له‌رۆژهه‌ڵات‌و باشوری شاری کوبانێوه ده‌ستیان به‌هێرش کردو‌وه، به‌چه‌کی قورسیش ناو شاره‌که تۆپباران ده‌که‌ن، یه‌په‌گه‌و فرۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش به‌توندی به‌رپه‌رچی هێرشه‌کان ده‌ده‌نه‌وه.
چالاکوان و لێکۆڵه‌ری سیاسی ئاری هه‌رکی به سپی میدیای راگه‌یاند " ئه‌مشه‌و 25 ی تشرینی یه‌که‌م جارێکی تر داعش به‌و هێزه زۆره‌ی له مه‌نجه‌ب و عه‌زاز و حه‌له‌به‌وه هێنابوونی له قۆڵی رۆژ‌هه‌ڵات‌و باشوری شاره‌که‌وه ده‌ستیان به‌هێرش کرده‌وه‌و ئامانجی سه‌ره‌کیشیان کۆنترۆڵکردنی ده‌روازه‌ی مرشید بیمنار، به‌ڵام تا ئێستا هێرشه‌کانیان به‌هۆی به‌رخۆدانی شه‌رڤانانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌وه شکستی خواردووه".
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که له به‌رزایی (هال)یش له شه‌ڕیکی نێوان یه‌په‌گه‌و داعشدا 20 چه‌کداری داعش کوژران.
هه‌رکی، ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد که فرۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مشه‌و 25 تشرینی یه‌که‌م چه‌ندین گورزی سه‌ربازییان ئاراسته‌ی بنکه‌کانی داعش کرد له‌نێو ئه‌و گورزانه‌دا به خه‌ستی بۆردومانی به‌رزایی مشته‌نوریان له باشوری شاره‌که کردو‌وه.
ئاری هه‌رکی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که فرۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مشه‌و حه‌وت جار بۆردومانی بنکه‌کانی داعشیان کردو‌وه له رۆژهه‌ڵات و باشوری شاره‌که.
شه‌ڕ تا ئێستا به‌سه‌ختی له‌هه‌ردوو به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵات و باشور به‌رده‌وامه.( به‌پێی زانیارییه‌کانی ئاری هه‌رکی ).