یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی ئه‌رکانی هێزه چه‌کداره‌کانی ئێران مه‌سعود جه‌زایری رایگه‌یاند" تا ئێستا ئه‌مه‌ریکا کۆمه‌کی رێکخراوی داعشی تیرۆریستی ده‌کات، له‌کاتێکدا که چهکو که‌لوپه‌ل و داوده‌رمان هه‌ڵده‌دات بۆ داعش له‌جه‌له‌ولا".
مه‌سعود جه‌زایری به ئاژانسی میری راگه‌یاندووه "ئه‌مه‌ریکا به‌بیانووی تیرۆره‌وه ده‌یه‌وێت له‌ناوچه‌که‌و به‌تایبه‌تی له‌عێراقدا بمێنێته‌وه‌و، هێنده‌ی بۆردومانی ژێرخانی ئابوری سوریا‌و شوێنه هه‌ستیاره‌کان ده‌کات و ئه‌وه‌نده‌ی له مه‌ده‌نی عێراقی و سوری کوشتووه، به‌ڵام داعش که‌مترین زه‌ره‌ری به‌رکه‌وتووه".
سه‌باره‌ت بهکۆمهککردنی ئه‌مریکا بۆ چه‌کدارانی داعش له جه‌له‌ولا، ئه‌و به‌رپرسه ده‌ڵێت" ئاسمانی جهلهلولاش له‌ژێر کۆنترۆڵی داعشدایه، ئه‌گه‌ری هه‌ڵه‌ش له لۆژیکی سه‌ربازیه‌وه په‌سه‌ند نییه‌و ناراسته".
سپی میدیا 24 ی تشرینی یه‌که‌م له هه‌واڵێکدا بڵاویکرده‌وه که سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌ده‌ڤه‌ری جه‌له‌ولا به سپی میدیای راگه‌یاند " ئه‌مرۆ کاژمێر 4 پاشنیوه‌ر دوو کۆپته‌ری عێراقی هاتنه سه‌ر ئاسمانی جه‌له‌ولاو 18 په‌ره‌شووت شتومه‌کیان فرێدایه ناو جه‌له‌ولاوه"، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه " له‌ناو سووپای عێراقدا خه‌ڵکانێک هه‌یه کار بۆ داعش ده‌که‌ن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که گومان له‌وه‌دا نه‌ماوه که ئه‌و پهڕهشووتانهی ئه‌و شتومه‌کانه فڕێ ده‌ده‌نه خواره‌وه "کار بۆ داعش ده‌که‌ن له‌ناو جه‌له‌ولادا".
رۆژی 23 ی تشرینی یه‌که‌میش، له‌میانه‌ی هه‌واڵه‌کانیدا سپی میدیا بڵاویکرده‌وه که نزیکی کاتژمێر ٢ی پاشنیوەرۆ فرۆکەیەکی کۆپتەر کۆمەکی بۆ چەکدارانی داعش لە جەلەولا بەرداوەتەوە.
ئەو سەرچاوەیەی هێزی پێشمەرگە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ماوەی چەند رۆژێکیش لەمەوبەر بەهەمان شێوە کۆپتەرێک هاریکاری لەسەر ئاسمانی جەلەولا بەرداوەتەوە.