ده‌وڵه‌تی یاسا: ناردنی پێشمه‌رگه بۆ كۆبانی سوكایه‌تیكردنه به عێراق
ئه‌ندامێكی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا پێیوایە ڕه‌وانه‌كردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ كۆبانی به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی ناوه‌ندیی سوكایه‌تیكردنه به‌ده‌وڵه‌تی عێراق.
بەپێی هەواڵێكی سۆمریەنیوز، محه‌ممه‌د سه‌یهود، ئه‌ندامی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا راگه‌یاند: ڕه‌وانه‌كردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ شاری كۆبانی به‌بێ ره‌زامه‌ندی به‌غدا سوكایه‌تیكردنه به ده‌وڵه‌تی عێراق، بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانیش پێشێلكاریی ده‌ستوری عێراقه، چونكه هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له عێراق.
وتیشی: رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د رێگه به‌و ده‌ستێوه‌ردانه نادات و كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره ده‌بێت.
PM:02:41:26/10/2014