نوێترین زانیاریی له‌سه‌ر موچه‌ی مانگی ئه‌یلول
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات بۆ موچه‌ی مانگی ئاب، به‌ده‌ر له داهاتی ناوخۆ و پاره‌ی نه‌وت، له رێگه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه پاره‌ی موچه دابین ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند، بۆ موچه‌ی مانگی ئه‌یلول به‌ده‌ر له داهاتی ناوخۆ و داهاتی فرۆشتنی نه‌وت پاره دابین ده‌كرێت، وتیشی: "قه‌رز له ده‌ره‌وه ده‌كرێت و وه‌فدێكی حكومه‌تیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی كردوه بۆ دابینكردنی پاره‌كه، چونكه پێویستمان به 850 ملیار دیناره".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی خسته‌روو وه‌فدێكی حكومه‌تی عیراقیش سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردوه بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرتێك له‌سه‌ر بارودۆخی دارایی و داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، وتی: "ئه‌گه‌ری زۆره به‌غدا بودجه و موچه‌مان بۆ ره‌وانه بكات، به‌ڵام ره‌نگه تۆزێك درێژه بكێشێت".
سه‌رچاوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، پێده‌چێت رێگا چاره‌یه‌كی گرنگ له لایه‌ن حكومه‌ت دۆزرابێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوه‌تی كێشه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، وتیشی: "بۆ واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئه‌یلول، تا ئێستا واده‌كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رانه‌گه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام پێده‌چێت نزیك بووبێته‌وه".
سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له 30ی ئه‌یلولی 2014 ده‌ستی كرد به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئاب، به دابه‌شكردنی موچه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و وه‌زاره‌تی ناوخۆ له رۆژی 26ی 10ی 2014 كۆتایی به موچی مانگی ئاب هاتووه.
PM:04:22:26/10/2014