سیخورێکی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" خه‌لیفه‌ی رێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش له‌رووی سێکسیه‌وه شازبووه".
ئیدوار جۆزیف سنودن له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی the intercept بڵاویکردۆته‌وه‌و ده‌ڵێت" ئه‌و ده‌مه‌ی به‌غدادی له به‌ندیخانه‌ی بوکا له به‌سره له باشوری عێراق زیندانی بووه، پاسه‌وانه‌کانی به‌ندیخانه له راپۆرته‌کانیاندا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه ده‌کرد که چه‌ند جارێک به به‌غدادیان زانیه‌وه له‌و کاته‌دا که سێکسی له‌گه‌ڵ زیندانییه‌کانی تردا کردووه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش دووریان خستۆته له‌هاوڕێ زیندانییه‌کانی".
سنودن ده‌ڵێت" ده‌ستدرێژی سێکسی له به‌غدادی نه‌کراوه‌و له‌رووی سێکسیه‌وه شاز بووه، جارێکی تر پێیان زانیوه که سێکسی له‌گه‌ڵ پاسه‌وانێکی ئه‌مه‌ریکی به‌ندیخانه‌که‌دا کردووه، ئه‌نجامدانی ئه‌و کرده سێکسیه‌ش به‌زۆر نه‌بووه داوای له‌سه‌ربازه کردووه‌و ئه‌ویش به‌ره‌زامه‌ندی خۆی سێکسی له‌گه‌ڵ کردووه".
به‌پێی قسه‌کانی ئه‌و سیخوڕه، ئه‌م ره‌فتاره سێکسیانه‌ی به‌غدادی بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی که ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریکا به‌کاری بهێنن بۆ زانیاری لێوه‌رگرتن له لێکۆڵینه‌وه‌کاندا.
ئێدوار جوزیف سنودن هاوڵاتییه‌کی ئه‌مه‌ریکیه و به‌گرێ به‌ست کاری له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکادا هه‌بووه، له 2013 دا زانیاری ئه‌و ده‌زگایه‌ی له‌رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی و واشنتن پۆست‌دا بڵاوکردۆته‌وه، دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئه‌مه‌ریکیه‌وه بانگهێشت کراوه، به‌ڵام ئه‌م نه‌چۆته به‌رده‌م دادگا‌و چۆته روسیا.