شەڕڤانانی یەپەگە لەکۆبانی هێرش دەكەنە سەر داعش
شەڕو پێكدادان لە رۆژهەڵاتی باشوری كۆبانی لەنێوان شەڕڤانانی یەپەگەو یەپەژە لەگەڵ چەكدارانی داعش بەردەوامە، هاوكات شەوی رابردوو شەڕڤانانی یەپەگە هێرشیان كردە سەر چەكدارانی داعشو گورزێكی كارییان لێدان.
لەمبارەیەوە چالاكوانی سیاسی ئاری هەركی كە لە كۆبانیەوە نزیكە بە سپی مییای راگەیاند: شەوی رابردوو لە رۆژهەڵاتو باشوری كۆبانی شەڕڤانانی یەپەگە بەپیچەوانەی شەوێ پێشتر كە داعش هێرشی كردبوو، هێرشێكی سەختیان كردە سەر چەكدارانی داعشو گورزێكی كوشندەیان لێدان، ئەمەش هاوكات بوو لەگەڵ بۆردومانی 2 شوێنی گرنگ لە رۆژهەڵاتی كۆبانی لەلایەن فرۆكەكانی ئەمەریكاوە كە لەو بۆردوماندا سەیارەیەكی دۆشە هەلگری چەتەكان تێكشێندراو سێ كەسیشیان كوژران.
هاوكات ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژکراویش له لایهن یهپهگه وه تێقێندرایهوه به کهسه خۆکوژهکهوه.زانیاری تهواو لهسهر کوژراوی چهتهکان نهزانراوه.
لەلایەكی ترەوە لەبەیانی ئەمرۆوە شەڕێكی قورس لە نێوان شەڕڤانانی كۆبانیو چەكدارانی داعش باشورو رۆژهەڵاتی كۆبانی بەردەوامەو فرۆكەكانی هاوپەیمانان چەندین جار مۆڵگەكانی چەكدارانی داعشیان بۆردومان كردوە.
PM:02:09:28/10/2014