سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا داود ئۆغلۆ ده‌ڵێت" وه‌ک تورکیا سێ کۆمه‌ڵمان ناوێت له‌سه‌ر سنور رژێمی سوری و په‌که‌که‌و داعش.( په‌که‌که پێش داعش ده‌خات).
دواد ئۆغلۆ له چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ رادیۆی بی بی سی ده‌ڵێت " ناردنی چه‌ند سه‌د پێشمه‌رگه‌یه‌ک بۆ کوبانێ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ناکات و رێره‌وی شه‌ڕ ناگۆڕێت، به‌ڵام گرنگیشه بۆ پاڵپشتیه‌کی مه‌عنه‌وی بۆ شاره‌که".
هه‌روه‌ها سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ده‌ڵێت"ده‌بێت چاره‌سه‌ریكی گشتگیر بۆ قه‌یرانی سوریا بدۆزرێته‌وه، هه‌نگاوی ته‌نها پاراستنی کوبانی چاره‌سه‌ر نییه، ده‌بێت چاره‌سه‌رێکی هه‌میشه‌یی بدۆزرێته‌وه، کوبانی ئه‌مرۆ ده‌پارێزرێت، سبه‌ی جارێکی تر له‌لایه‌ن داعش و رژێمی سوریاوه په‌لامار ده‌درێته‌وه".