وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا جه‌نه‌راڵ جون کێربی وتی: هێزه ئه‌منییه‌کانی عێڕاق و پێشمه‌رگه‌مان بینی که له‌چه‌ندین شوێن پێشڕه‌وی به‌رچاویان کردووه.
کێربی له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ریدا وتی" پێشڕه‌وی هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراقمان له ده‌وروبه‌ری پالآوگهی بێجی و عامریه فه‌لوجه‌و رۆژئاوای به‌غدا به‌پاڵپشتی گورزی فرۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان بینی".
هه‌روه‌ها کێربی وتیشی " پێسمه‌رگه توانی کۆنترؤڵی شاری زومار بکاته‌وه که (60 کم باشوری رۆژئاوای موسڵ ده‌کات)".
ناوبراو باسی له‌وه کرد"هه‌رچه‌نده پلانێکی هه‌فته‌ییمان هه‌بوو بۆ گرتنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه، به‌لآم پێشمه‌رگه توانی له‌چه‌ند رۆژێکدا جێ به‌جێی بکات".
وته‌بێژه‌که‌ی په‌نتاگۆن وتی" ئه‌وه چواره‌م پرۆسه‌ی سه‌ربازییه که پێشمه‌رگه بتوانێت چه‌ندین شوێن بگرێته‌وه له‌وانه به‌نداوی موسڵ، ره‌بیعه و شوێنه‌کانی تری ده‌وری موسڵ".