"300 چەكداری داعش لە بێجی كوژران"


فەرماندەیەكی سوپای عێراق ئەمرۆ رایگەیاند هێزەكانی سوپا بەهاوكاری عەشایەری ناوچەكە لەشەڕێكدا توانیویانە 300 چەكداری داعش لەناوببەن.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی "واع"، عەبدولوەهاب ساعدی، فەرماندەی سوپا لە سەڵاحەدین رایگەیاند: هێزەكانیان لە هاوكاری هێزی ئاسمانی هەوڵ بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی شاری بێجی دەدەن.

وتیشی: ماوەی 10 رۆژە شەڕ لە بێجی بەردەوامە‌و چەكدارانی داعش دەستیان بەسەر گەورەترین پاڵاوگەی نەوتی عێراق لەوشارەدا گرتووە.



PM:03:03:30/10/2014