لەشەڕو پێكدادانەكانی نێوان یەپەگەو داعش 27 چەكداری داعش كوژران
یه‌په‌گه رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا له كۆبانی دوو هێرشی چه‌کدارانی داعش تێکشکێندراون و لەڕووبەڕووبوونەوەکانیشدا ٢٧ چەکداری داعش کوژراون.
ناوەندی چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)رایگەیاند، گروپه چه‌کدارەکانی داعش دوێنی نیوه‌ڕۆ تا دره‌نگانی شه‌و له ڕۆژهه‌ڵاتی كۆبانی ههوڵیانداوە پێشڕه‌وی بکه‌ن و دوو هێرشیان ئه‌نجامدا، به‌ڵام دوای شه‌ڕێکی دژوار داعش له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه تێکشکێندران، شه‌ڕه‌کانیش لەناوچەکانی کانی کوردان و گه‌ڕه‌کی شاره‌وانی روویداوەو زه‌بری گه‌وره له‌داعش دراوه.
ناوەندەکەش راشیدەگەیەنێت، ته‌نها له‌و شه‌ڕانه‌دا ٢١ چەکداری داعش کوژراون، هه‌روه‌ها 5 کڵاشنکۆف، 1 چه‌کی جۆری بی 7 ، 1 بی که‌ی سی، 1 چه‌کی جۆری ئه‌ی که‌ی سی و بڕێکی زۆر ته‌قه‌مه‌نی و جبه‌خانه‌ی داعش که‌وتوونه‌ته ده‌ستی هێزه‌کانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه.
هاوکات ناوەندەکە ئەوەشی خسۆتەڕوو، له‌به‌ره‌ی باشوریش تا دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو شه‌ڕ به‌رده‌وام بووه، ژماره‌یه‌کی زۆر چەکدارانی داعش کوژراون.
هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو، هێزه‌کانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی حه‌له‌ب كۆبانی، چالاکیه‌کیان دژی داعش ئه‌نجامداوه، لەو هێرشەدا ئۆتۆمبێلێکی داعش و تێکشکێندراوه‌و ٦ چەکداریش کوژراون.
ناوەندەکەی یەپەگە ئاشکراشیکردوە، له شه‌ڕ و به‌رخۆدانی ٢٤ کاژمێری ڕابردوودا دوو شه‌رڤانی یه‌په‌گه شه‌هیدبوون .
PM:03:05:01/11/2014