سه‌رچاوه‌یه‌ک لهکوبانێوه به سپی میدیای راگه‌یاند که به ئاشکرا ئه‌مڕۆ هه‌ستده‌کرا فرۆکه جه‌نگییه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی له رۆژانی رابردوو چالاکترن و زۆرترین ژماره‌ی گورزی ئاسمانیان تۆمارکرد.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی " پێده‌چێت زیادبوونی ژماره‌ی گوورزه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی په‌یوه‌ندیان به هاتنی پێشمه‌رگه‌وه بێت که په‌یوه‌ندیان چالاکترکردووه له‌گه‌ڵ فرۆکه‌کان پسپۆری زیاتریان له‌و بواره‌دا هه‌یه".
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ 1 تشرینی دووه‌م، 10 جار بۆردومانی داعشیان كردووه له ده‌وروبه‌ری كۆبانێ و ناوخۆی عیراق، بۆردومانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به فڕۆكه‌و موشه‌ك له ماوه‌ی ئه‌مڕۆدا تا ئێستا گه‌یشتۆته 10 بۆردومان، که به فڕۆكه‌و موشه‌ك 5 جار بۆردومانی داعشیان كردووه له ده‌وروبه‌ری كۆبانێ و 5 جاریش له‌ناوخۆی عیراق".
له‌و بۆردومانانه‌دا 9 مۆڵگه‌و بینایه‌كی داعش له‌ده‌وروبه‌ری کۆبانێ كراوه‌ته ئامانج.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه هه‌ر ئه‌مرۆ هه‌ندێک که‌نالی جیهانی ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه کرد که 100 چه‌کداری داعش کوژراون.