بەپەلە.." چەکدارانی داعش لە تکریتەوە بەرەو موسڵ هەڵدێن"

پارێزگاری تکریت رائد ئیبراهیم رایگەیاند " چەکدارانی داعش دوای ئەو شکستە یەک لەدوا یەکانەی لە تکریت و بێجی بەدەستی هێزە ئەمنییەکان دووچاری بوون، ئێستا بەرەو شاری موسڵ هەڵدێن".

رائید ئیبراهیم بە کەناڵی ( العربية الحدث ) راگەیاند " لە چەند رۆژی رابردوودا ‌هێزە ئەمنییەکانی عێراق چەکدارانی داعشیان تووشی شکستی گەورە کردووەو ناوچەیەکی فراوانیان لە سامەراو باکوری تکریت لەو چەکدارانە ئازادکردووە و سامەرا خەریکە بەتەواوی پاک دەکرێتەوە لە چەکدارانی داعش". 

ئەم پەرەسەندنە سەربازییە لە کاتێکدایە کە سووپای عێراق سەرقاڵی ئازادکردنی ناوچەکانی رۆژهەلآتی پارێزگاری ئەنباریشە لە باشوری رۆژئاوای عێراق.

پارێزگاری تکریت ئاماژەی بۆ ئەوە کرد بەهۆی ئەو شکستانەوە چەکدارانی داعش بەرەو شاری موسڵ لە پاشکشەدان.



PM:10:08:02/11/2014