هێرشی هاوبەشی یەپەگەو پێشمەرگەو سوپای ئازاد بۆ سەر داعش دەستی پێكرد
لەسەرلەبەیانی ئەمرۆوە هێزێكی هاوبەشی یەپەگە، پێشمەرگەو سوپای ئازادی سوریا بۆ سەر چەكدارانی داعش لە كۆبانی دەستی پێكردو چەكدارانی داعش توشی زیانێكی زۆر بوون.
بەپێی زانیارییەكانی سپی میدیا، سەرلەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە، هێزێكی هاوبەشی شەڕڤانانی یەپەگە، پێشمەرگەی كوردستانو سوپای ئازادی سوریا لەناوچەی كۆبانی هێرشێكی بەربڵاویان كردەسەر چەكدارانی داعشو تا نیوەرۆی ئەمرۆ توانیان دوو گوندی نزیك كۆبانی بخەنە ژێر كۆنترۆڵی خۆیانەوە.
هاوكات چەكدارانی داعش زیانێكی زۆریان بەركەوتووەو هێزی هاوبەشی یەپەگەو پێشمەرگەو سوپای ئازاد لەپێشڕەویدان.
PM:01:47:03/11/2014