كیم كارداشیان كورد دەرچوو

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی كیم كارداشیان بەڕەچەلەكە باوكی كوردە، ئەمەش پاش ئەوەی باپیری لە ئەرمینیاوە هاتۆتە ئەمریكا.
  ماڵپەری میكساتی عەرەبی ئەوەی لە ڕاپۆرتێكیدا لە بارەی بنچیەنەی ئەستێرە جبهانیەكان ئاماژەی بەوە داوە كە كیم كارداشیان ئەرمەنیەو لە خێزانێكی كوردی ئەرمەنی لە دایك بووە. 
پێشتریش كیم كارداشیان شانازی بەوەوە كردووە كە بە ڕەگەز ئەرمەنییەو تەنانەت ئاماژەی بەوەشداوە كە گەورەی سمتی لەوانەوە بۆ ماوەتەوە.
 كیم كارداشیان كچی رۆبەرت كارداشیانە كە بە ڕەگەز ئەرمەنییەو خەڵكی شاری قارس بوون، كە ئەو كاتە بەشێكبووە لە ئەرمینیا لە نێو ئیمپڕاتۆریەتی روسیدا و ئێستاش بەشێكە لە كوردستانی توركیا. 
شاری قارس یەكێكە لە شارەكانی رۆژهەڵاتی ئەنەدۆڵ و ژمارەی دانیشوانەكەشی زیاتر لە 300 هەزار كەسە كە 95%ی كوردن. 







PM:03:02:03/11/2014