داعش مه‌رج بۆ ئازادكردنی حه‌وت پێشمه‌رگه دادەنێت
پێشمه‌رگه
داعش ره‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر ئازادكردنی حه‌وت پێشمه‌رگه‌و سێ ژن، به‌و مه‌رجه‌ی له‌به‌رانبه‌ر هه‌ر یه‌كێكیاندا 10 چه‌كداریان له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان‌و گروپێكی شیعه‌وه ئازاد بكرێن.
20 مانگی رابردو، چه‌كدارانی داعش حه‌وت پێشمه‌رگه‌و خێزانی سێ له‌و پێشمه‌رگانه‌یان له‌گوندی تاترانی باشوری قه‌ره‌ته‌په ده‌ستگیركرد، كه هه‌مویان توركمان‌و عه‌ره‌بی شیعه مه‌زهه‌بن.
نه‌قیب فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی قه‌ره‌ته‌په به رۆژنامه‌ی هاوڵاتی راگه‌یاندوه "پێشمه‌رگه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به‌ماڵه‌وه‌یانه‌وه كردوه پێیوتون داعش ئاماده‌یه ئازادمان بكات به‌ڵام به مه‌رجی ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌كدا 10 چه‌كداریان ئازاد بكرێن".
به‌و پێیه‌ی پێشمه‌رگه ده‌ستگیركراوه‌كان عه‌ره‌بی شیعه مه‌زهه‌بن، مه‌رجی داعش ئه‌وه‌یه بووه سێ له پێشمه‌رگه‌یان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم ئاڵوگۆڕ بكات‌و حه‌وت ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی تر له‌گه‌ڵ گروپی عه‌سایبی ئه‌هل حه‌قی شیعه ئاڵوگۆڕ بكات.
پله‌دارێكی پێشمه‌رگه داواكارییه‌كه‌ی داعش به قورس ناوبردوه‌و رایگه‌یاندوه به‌و پێیه بێت ده‌بێت هه‌رێم 100 چه‌كداری داعش ئازاد بكات له‌كاتێكدا سه‌د چه‌كداری داعشی لانیه.
PM:01:56:04/11/2014