زیاتر لەیەك ملیۆن ئاوارەی عێراقی پێویستیان بە یارمەتی بەپەلەیە


نوسینگەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق بەئاماژە بە نزیك بوونەوەی وەرزی سەرما رایدەگەیەنێت كە چارەنوسی نزیكەی ملیۆنێك‌و 300 هەزار ئاوارەی عێراق بە یارمەتی مرۆڤدۆستانەوە گرێدراوە.

ژاكلین بێدكاك، جێگری نوێنەری تایبەتی بان كیمۆون، سكرتێری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق ئەمرۆ سیشەممە لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بە هاتنی وەرزی سەرما كرد‌و رایگەیاند زیاتر لە ملیۆنێك ‌و 300 هەزار ئاوارە لەعێراق پێویستیان بە پۆشاك‌و گەرم‌و پێداویستی زیاتر هەیە.

بە پێی راگەیەنراوەكە زیاتر لە 50%ی ئەو ئاوارانە لەمنداڵ پێكدێن‌و مەترسی جیدییان لەسەرە لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرمادا.



PM:10:28:04/11/2014