ڤیدیۆ..داعش بەم جۆرە مێشکی مناڵان دەشواتەوە

رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە داعش بە شێوەیەکی زۆر وردو بەبەرنامە مێشکی مناڵان دەشواتەوە.

ئەم ڤیدیۆیە شاری دێر زوری سوریایە، لە گۆڕەپانێکدا ژمارەیەکی زۆر مناڵ کۆکرانەوەتەو داعش فلیمێکی دۆکۆمێنتاریان بۆ پەخش دەکات کە ٢٥٠ سەربازی سوری دەستگیرکراون و دوای رەمی دەکرێن.

لە بڕگەیەکی تردا راهێنان بە مناڵانی زۆر دەکرێت و ئەو دروشمانەیان پێدەڵێن کە جیهادییەکان لە کاتی شەڕدا دەیڵێنەوە. 

راپۆرتە تەلەفزیۆنییەکە لە لایەن کەناڵی CNN ئامادەکراوە.   



PM:11:15:04/11/2014