وه‌زیری دارایی عێراق رایدەگەیەنێت كە حكومه‌تی به‌غدا بە لێشاو پاره بۆ میلیشیا شیعه‌كان له‌شه‌ڕی داعش خەرج دەكات كه تاكو ئێستا گه‌یشتۆته یه‌ك ملیار دۆلار.
هۆشیار زێباری له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت: به‌رپرسه عێراقییه‌كانی پێشوو، ئه‌وانه‌ی ئێستاش، به‌ڕێوه‌بردنیان خراپه، بێ پلان و فاشیلن له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌و لایه‌ن و كه‌سایه‌تییانه‌وه كه‌ته‌نها ئه‌وان ده‌توانن ده‌وڵه‌تی ئیسلامی شكست پێ بهێنن، كه‌ئه‌وانیش سوننه‌كانن.
هەروەها دەڵێت: به‌شێك له‌هۆكاره‌كانی قه‌یرانی دارایی وڵات بریتییه له ده‌ست بلاوییه‌كی زۆر له‌خه‌رج كردنی پاره بۆ میلیشیا شیعه‌كان و هه‌روه‌ها بۆ گرێ به‌سته‌كان.
زێباری له‌باره‌ی ئه‌و ده‌ست بڵاوییه‌ی حكومه‌تی عێراق له‌به‌رانبه‌ر میلیشیا شیعه‌كاندا ده‌ڵێت: خواردن و چه‌ك و جلوبه‌رگ و موچه‌یان بۆدابین كراوه، له‌مانگی حوزه‌یرانه‌وه زیاتر له‌یه‌ك ملیار دۆلار بۆ ئه‌و میلیشیایانه خه‌رج كراوه كه‌به خۆبه‌خشه‌كان ناسراون.
له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان كورد و به‌غدایشه‌وه زێباری ده‌ڵێت: هه‌ردوولا هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بگه‌نه ڕێگه‌چاره‌یه‌كی مام ناوه‌ند. به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕیگه‌چاره‌یه حكومه‌تی ناوه‌ند ده‌ستده‌كات به‌ناردنی موچه‌ی كوردستان و كوردیش داهاته‌كانی نه‌وت ده‌نێرنه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی ده‌وڵه‌ت.