لە شەوو رۆژی رابردوو 21 چەكداری داعش لەكۆبانێ كوژراون
بەرخۆدانی لەكۆبانی بەردەوامەو لەشەڕو پێكدادانەكانی 24 كاتژمێری رابردوودا 21 چەكداری داعش كوژراون‌و زیانێكی زۆریشیان بەركەوتووە.
ئاری هەركی، هەڵسوڕاوی سیاسی نزیك لە كۆبانێ رایگەیاند: له‌به‌ره‌کانی ڕۆژهه‌ڵات، ڕۆژهه‌ڵاتی باشوور و ڕۆژئاوای کۆبانی، شه‌وی ڕابردوو شه‌رڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه چالاکیان دژی چەكدارانەكانی داعش ئه‌نجامداوه، به‌پێی زانیاریه‌کان 4 ئۆتۆمبێل ، مۆتۆڕێکی چه‌ته‌کان تێکشکێندراون و ژماره‌یه‌کیشان کوژراون.
له ڕۆژهه‌ڵاتی کۆبانی شه‌رڤانانی یه‌په‌گه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی گوندی بهخدیک و قه‌ره‌مۆخ چالاکیان ئه‌نجامداوه، له‌و چالاکیه‌دا 2 ئۆتۆمبێل و ماتۆڕێک سوتێندراوه و 10 چەكداری داعش‌یش کوژراون.
هه‌ر له به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵات له نێوان شه‌رڤانانی یه‌په‌گه و چەكدارانی داعش دا، شه‌ڕ و پێکدادان ڕوویداوه، له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا ژماره‌یه‌ک داعش کوژراون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاماری ته‌واو به‌رده‌ست نه‌که‌وتوه به‌ڵام ئاشکرابووه که لاشەی 4 چەكداریان له ناوچه‌ی شه‌ڕه‌که‌دا بینیوه.
له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌که یه‌په‌گه به قه‌ناس چەكدارێكی کوشتوه، هه‌ر شه‌وی ڕابردوو له به‌ره‌ی ڕۆژئاوا یه‌په‌گه چالاکیه‌کی بۆسه‌ر گروپه چه‌ته‌کانی داعش ئه‌نجامداوه، له‌و شه‌ڕه‌دا ئۆتۆمبێلێکی دۆشکه له‌سه‌ری چه‌ته‌کان سوتێندراوه و 6 چەكداری داعش کوژراون.
PM:02:47:05/11/2014