ڕێکخەری ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەنجامی کۆبوونەوەی وەفدی باڵای یەکێتی و گۆڕان بە"ئیجابی"لەقەڵەمدەدات و ڕەتیدەکاتەوە لەسەر پرسی پارێزگاری سلێمانی گفتوگۆیان کردبێت.
محەمەد تۆفیق ڕەحیم ڕێکخەری ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، لەلێدوانێکی تایبەتدا بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ وەفدی یەکێتی تاوتوێی باوردۆخی ناوچەکە و عیراق و ھەرێمی کوردستان کرا و بیروڕامان ئاڵوگۆڕکرد.
وتیشی: ئەنجامی کۆبوونەوەی وەفدی باڵای یەکێتی و گۆڕان ئیجابی بوو.
سەبارەت بەگفتوگۆکردنیان لەسەر پرسی پارێزگاری سلێمانی، ڕێکخەری ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، ڕەتیکردەوە لەو کۆبونەوەیەدا ئەو پرسە قسەی لەسەر کرابێت و ڕایگەیاند:لەئایندەدا بەدڵنیاییەوە کۆبونەوەی دیکە لەنێوانماندا دەکرێت و لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەردوولا گفتوگۆ دەکەین.
ئەمرۆ هەردوو شاندی
یەكێتیو گۆڕان لە سلێمانی كۆبوونەوە.