كارەبای نیشتمانی كەم دەكات‌و پارەی مۆڵیدەش زیادەكات
دوای جێبه‌جێكردنی خشته‌ی نوێی پێدانی كاره‌با بۆ ماوەی پێنج رۆژ، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی کەم دەکاتەوە و نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەهلییەکانیش زیاد دەکات.
سیروان محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری راگه‌یاندنی كاره‌بای سلێمانی به سایتی (سبه‌ی) راگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی دانرابو بڕیاربو له یه‌كی ئه‌م مانگه‌وه شه‌و رۆژێك (22) سه‌عات كاره‌بای نیشتمانی و (2) سه‌عات كاره‌بای مۆلیده بدرێت به هاوڵاتیان، به‌ڵام به‌هۆی زۆر بونی خواست له‌سه‌ر كاره‌با خشتهكه ئه‌مڕۆ گۆڕانكاری به سه‌ردا هاتوه‌و بڕیاره لە شه‌و و رۆژێكدا (18) سه‌عات كاره‌بای نیشتمانی بدرێت به‌هاوڵاتیان و (6) سه‌عاتیش كاره‌بای مۆلیده.
وتیشی "نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیده له (2) هه‌زاره‌وه ده‌بێت به (6) هه‌زار دینار و بڕیاره له چه‌ند رۆژی ئاینده‌وه كار به خشته‌ی نوێ بكرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ئێستادا خواستی كاره‌با به‌رز بوهتهوهو شاری سلێمانی له رۆژێكدا پێوستی به (1157) مێگابایت كاره‌با هەیە، بۆیه ده‌بێت ئه‌و پێداویستیه به‌كاره‌بای مۆلیده پڕبكرێته‌وه.
PM:02:55:06/11/2014