پەتاكانی وەرزی سەرما بەم شێوەیە دەگوازرێنەوە بۆ لەش

سەرماو هەڵامەت و ئەنفلۆنزا یەكێكن لە پەتا باوەكانی وەرزی سەرما و بەهۆی كاریگەری چەندین جۆری ڤایرۆسەوە توشی لەش دەبن، كاتێك ئەو ڤایرۆسانە شێوەیەكی ئاسایی لەناو هەوادا بڵا دەبنەوە.
ئەم ڤایرۆسانە لەڕێگەی پژمین یان كۆكینەوە دەچنە هەواوە، مرۆڤ لە ڕێی هەناسەدان یان دەست لێدانی شوێنێكەوە كە ڤایرۆسەكەی پێوەیە دەبێتە هەڵگری نەخۆشییەكە.
زۆرترین ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەكە لە كاتێكدایە كە كۆئەندامی بەرگری لەش لاواز بێت بەهۆی ماندووی، یاخود كەمی خۆراك و ناچالاكی كاری هەرسكردن هەروەها وەرزش نەكردن و جگەرە كێشانەوە.
پسپۆڕانی خۆراكی ئاماژە بەوە دەكەن كە خواردنی ئەو میوانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی چاكبونەوە لەو نەخۆشیانە خێراتر دەكات، بە تایبەت میوەكانی وەك لیمۆ و پرتەقاڵ، هەورەها بونی چەند ماددەیەكی دژە ئۆكسید لەپێكهاتەی هەنگویندا وادەكات كە چاكبونەوەی لە پەتا بڵاوەكانی زستان خێراتر بكات، بە تایبەت بۆ منداڵان، بۆیە پێویستە ڕۆژانە گرنگی بە خواردنی چەند كەوچكێك هەنگوین بدرێت.



PM:03:02:06/11/2014