پارتی‌و یەكێتی چەك بۆ شەنگال دەنێرن
پەکەکە: تەنها یەك فیشەكیش بە گەریلا نەدراوە


لەدوو رۆژی رابردوودا هەریەك لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان بەجیا رایانگەیاند كە چەك‌و تەقەمەنی‌و خۆراكیان بۆ چیای شەنگال ناردوە. پەكەكەش دەڵێت تاقە یەك فیشەك بە گەریلاكانی ئەوان نەدراوە.

شەوی ڕابردوو ھەریەک لەیەکێتی نیشتمانی کوردستان و دواتریش پارتی دیموکراتی کوردستان، لەڕێگەی دوو کۆپتەری عیراقییەوە ھاوکاری مرۆیی و سەربازییان ڕەوانەی چیای شنگال بۆ ھێزەکانی پێشمەرگەو ھێزەکانی پاراستنی شنگال کرد.

عەگید جڤیان بەرپرسی گەریلاکانی ھێزەکانی پاراستنی گەل (ھەپەگە ـ باڵی سەربازی پەکەکە) لەچیای شنگال، بۆ SNN وتی:" ئاگادارین کە چەک و تەقەمەنییەکی زۆر گەیشتۆتە چیای شنگال، بەڵام تەنھا فیشەکێکیش بەگەریلاکانی ئێمەو ھەڤاڵانی یەبەشەو یەپەگە نەدراوە".

سەرچاوەیەکیش لەھێزەکانی پاراستنی شنگال بۆ SNN ی ڕوونکردەوە، ئەو چەک و تەقەمەنیانەی گەیشتوونەتە چیای شنگال، تەنھا بۆ ھێزەکانی پاراستنی شنگال و ھێزەکانی پێشمەرگەیە.



PM:10:35:06/11/2014