داعش گەورەترین حەشارگەی چەك‌و تەقەمەنییەكانی خۆی تەقاندەوە


پاش هێرشی سوپای عێراق‌و ژمارەیەك خۆبەخش لەپارێزگای سەڵاحەدین بۆ سەر مۆڵگەكانی داعش، ئەم گروپە تیرۆریستییە گەورەترین عەمباری چەك‌و تەقەمەنی خۆی لەو پارێزگایە تەقاندەوە.

بەپێی هەواڵێكی "عراق پرس" بەهۆی پێشڕەوی سوپای عێراق لەباكوری پارێزگای سەڵاحەدین بەرەو موسڵ، چەكدارانی داعش ناچار بوون حەشارگەی چەكەكانی خۆیان بتەقێنەوە.

بەپێی هەواڵەكە گروپی داعش بینای پەیمانگای كشتوكاڵ شاری "حمام العایل" لەباشوری موسڵ كە گەورەترین شوێنی حەشاردانی چەك‌و تەقەمەنییەكانی داعش لە باشوری موسڵ بووە، تەقاندوەتەوە.



AM:11:46:07/11/2014