به‌په‌له" ئه‌بوبه‌کری به‌غدادی برینداره"( نوێکراوه‌ته‌وه)
له ئه‌کاونتی وته‌بێژی داعش ئه‌بو محه‌مه‌د ئه‌لعه‌دنانی له تۆڕی کۆمه‌لآیه‌تی تویته‌ر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که ئه‌بوبه‌کری به‌غدادی برینداره.
له‌گه‌ڵ بلآوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه هه‌ندێک له چالاکوانانی داعش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که ئه‌و زانیاریه راست نییه‌و وته‌بێژی ئه‌بوبه‌کری به‌غدادی هه‌ر ئه‌کاونتیشی نییه.
له‌لایه‌کی تره‌وه که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ش له‌هه‌واڵێکی به‌په‌له‌دا ئاماژه بۆ برینداربوونی ئه‌بوبه‌کری به‌غدادی ده‌کات له بۆردومانی دوێنێی فرۆکه‌کانی هاوپه‌یماناندا.
رۆژی 8 تشرینی دووه‌م فرۆکه هاوپه‌یمانه‌کان بۆردوومانی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رپرسانی داعشیان له‌شاری قائیم کرد، به‌پێی قسه‌ی په‌رله‌مانتاری
عێراق که‌روبی که نوێنه‌ری پارێزگاری ئه‌نباره، به‌میدیاکانی ڕاگه‌یاند که ژماره‌یه‌ک سه‌رکرده‌ی داعش له‌نێویاندا ئه‌بوبه‌کری به‌غدادی برینداره.
PM:08:03:09/11/2014