هه‌رچه‌نده رۆژی 11 ی تشرینی دووه‌م واده‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیه، به‌ڵام پێناچیت هیچ جیاوازییه‌کی هه‌بێت له‌گه‌ڵ کۆبوونه‌وه‌کانی پێشوودا، له‌نێو گۆڕاندا خه‌ریکه کار بۆ ئه‌وه بکرێت پۆسته‌کان دابه‌شبکرێن به‌سه‌ر دوو ستوندا، به‌ڵام یه‌کێتی پارێزگار به‌هێڵی سوور ده‌زانێت و له‌ده‌ستدانی به‌زه‌ره‌ری گه‌وره هه‌ژمار ده‌کات.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست سپی که‌وتووه له‌نێو گۆڕاندا خه‌ریکه بیرۆکه‌یه‌ک گه‌ڵاڵه ده‌بێت که سه‌رجه‌م پۆسته هه‌ستیاره‌کانی پارێزگای سلێمانی بکرێت به دوو ستوون، هه‌ریه‌ک له یه‌کێتی و گۆران سه‌رپشک بکرێن له‌هه‌ڵبژاردنی هه‌ر کامێکیان، به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی ئه‌و ده‌مه له‌و کێشه‌یه رزگاریان ده‌بێت که کام لایه‌ن سه‌ره‌تا پۆستی پارێزگار وه‌ربگرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه له‌نێو یه‌کێتیدا هه‌رچه‌نده به‌ئاشکرا سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی باس له‌وه ده‌که‌ن که ئه‌وان کاتێک پۆستی پارێزگاری سلێمانی راده‌ستی گۆڕان ده‌که‌ن که هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر بگۆڕن، یان دوو ساڵی یه‌که‌م بدرێت به یه‌کێتی، به‌ڵام له پشتی په‌رده بیروڕایه‌کی تر هه‌یه که ئه‌و پۆسته هێڵی سووره بۆ ئه‌وان، ئه‌و ناوه‌نده‌ی یه‌کێتی که ئه‌م رایه‌ی هه‌یه پێیوایه ئه‌وان له‌پێکهێنانی حکومه‌تدا هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و داراییان له‌ده‌ستداوه‌و دروان به‌گۆران، ئه‌گه‌ر پۆستی پاریزگاریش له‌ده‌ستبده‌ن ئیتر به‌ته‌واوی یه‌کێتی ده‌که‌وێته په‌راوێزه‌وه، هه‌ر بۆیه یه‌کێتی پێداگری له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته ده‌کات.
هه‌موو ئاماژه‌کان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که کۆبوونه‌وه‌ی 11 ی تشرینی دووه‌مه‌یش به‌هه‌مان شێوه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی پێشوو ده‌بێت، به‌ڵام رۆژانی دوای کۆبووه‌نه‌وه ره‌نگه په‌ره‌سه‌ندنی سیاسی نوێ بێته ئاراوه.