داعش گۆره‌که‌ی باوکی سه‌دامیان ته‌قانده‌وه‌

‌گۆڕی حسێن مه‌جید، باوکی سه‌دام- ئینته‌رنیت
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی له‌ سه‌لاحه‌دین رایگه‌یاند " به‌ره‌به‌یانی دوێنی 9 ی تشرینی دووه‌م چه‌کدارانی داعش له‌ڕیگای بۆمبی چێنراوه‌وه‌ گۆڕه‌که‌ی باوکی سه‌دامیان له‌ناوه‌راستی تکریتدا ته‌قانده‌وه‌".

ئاژانسی ئه‌ڵمانیا له‌زاری سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراقه‌وه‌ رایگه‌یاند "‌ گۆڕه‌که‌ی حه‌سه‌ن مه‌جیدی باوکی سه‌دام ده‌که‌وێته‌ گۆڕستانێکه‌وه‌ له‌ ناوه‌راستی شاری تکریت و له‌کاتی ته‌قینه‌وه‌ی به‌ته‌واوی ته‌ختی زه‌وی بووه‌".

له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئابی ئه‌مساڵیشدا چه‌کداره‌ شیعه‌کان و سووپای عێراق له‌ شاری تکریت گۆڕه‌که‌ی (سه‌دام حسێن)یان سووتان.



AM:11:22:10/11/2014