كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی جارێكی دیكە دواخرا
لەسەر داواكاری سەرۆكی فراكسیۆنەكانی یەكێتی و گۆڕان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا بۆ دیاریكردنی پارێزگار جارێكی دیكەش دواخرا.
سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەسپی میدیای راگەیاند: كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە بڕیاربوو سبه‌ینێ دووشه‌ممه بەڕێوەبچێت، لەسەر داواكاری سەرۆكی فراكسیۆنەكانی یەكێتی‌و گۆڕان بۆ رۆژی 25ی ئەم مانگە دواخرا.
بەپێی سەرچاوەكە مەبەست لە دواخستنی كۆبوونەوەكە ئەوە بووە تا تا ده‌رفه‌تێكی زیاتر بدرێتە یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تا له‌نێوان خۆیاندا پۆسته‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و پارێزگاری سلێمانی یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست سپی که‌وتووه له‌نێو گۆڕاندا خه‌ریکه بیرۆکه‌یه‌ک گه‌ڵاڵه ده‌بێت که سه‌رجه‌م پۆسته هه‌ستیاره‌کانی پارێزگای سلێمانی بکرێت به دوو ستوون، هه‌ریه‌ک له یه‌کێتی و گۆران سه‌رپشک بکرێن له‌هه‌ڵبژاردنی هه‌ر کامێکیان، به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی ئه‌و ده‌مه له‌و کێشه‌یه رزگاریان ده‌بێت که کام لایه‌ن سه‌ره‌تا پۆستی پارێزگار وه‌ربگرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه له‌نێو یه‌کێتیدا هه‌رچه‌نده به‌ئاشکرا سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی باس له‌وه ده‌که‌ن که ئه‌وان کاتێک پۆستی پارێزگاری سلێمانی راده‌ستی گۆڕان ده‌که‌ن که هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر بگۆڕن، یان دوو ساڵی یه‌که‌م بدرێت به یه‌کێتی، به‌ڵام له پشتی په‌رده بیروڕایه‌کی تر هه‌یه که ئه‌و پۆسته هێڵی سووره بۆ ئه‌وان، ئه‌و ناوه‌نده‌ی یه‌کێتی که ئه‌م رایه‌ی هه‌یه پێیوایه ئه‌وان له‌پێکهێنانی حکومه‌تدا هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و داراییان له‌ده‌ستداوه‌و دروان به‌گۆران، ئه‌گه‌ر پۆستی پاریزگاریش له‌ده‌ستبده‌ن ئیتر به‌ته‌واوی یه‌کێتی ده‌که‌وێته په‌راوێزه‌وه، هه‌ر بۆیه یه‌کێتی پێداگری له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته ده‌کات.
PM:02:11:10/11/2014