سوپای عێراق بێجی كۆنتڕۆڵ کردەوە

‌سوپای عێراق
فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنەكانی پارێزگای سەلاحەدین، رایگه‌یاند سوپای‌ عێراق ناوەندی قەزای بێجیان لە باكووری شاری تكریت لە کۆنتڕۆڵی چەکدارانی داعش دەربهێننەوە.

عەبدولوەهاب ساعدی فەرماندەیی ئۆپەڕاسیۆنەكانی پارێزگای سەلاحەدین، رایگەیاند، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ عێراق ناوەندی قەزای بێجی-یان كۆنترۆڵ كردەوە.

هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی قه‌زای بێجی دان و هه‌ڵمه‌تێكی فراوانیان ده‌ستپێكردووه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی ته‌واوی قه‌زاكه‌ له‌ چه‌كدارانی داعش



PM:02:29:11/11/2014