وێنه‌..حکومه‌تی ئیسرائیل ناوو وێنه‌ی ئه‌و ژنه‌ی ئاشکرا کرد که‌ په‌یوه‌ندی به‌ شه‌رڤانانی رۆژئاواوه‌ کردووه‌

ئه‌و ئیسرایلیه‌ی ئه‌مرۆ ئاژانسی رۆیته‌رز له‌زاری رادیۆی ئیسرائیله‌وه‌ بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ په‌یوه‌ندی به‌ شه‌رڤانانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژنانه‌وه‌ کردووه، ناوی (جیل جیلا رۆزنبۆرگ)ه‌.

ئه‌و ئافره‌ته‌ که‌ پێشتر له‌ که‌نه‌دا ژیاوه‌و دواتر هاتۆته‌ ئیسرائیل و له‌ ریزه‌کانی سووپا ئه‌و وڵاته‌ کاری کردووه‌، ته‌مه‌نی 31 ساڵه‌.
جیل جیلا له‌ رێگای ئینته‌رنێته‌وه‌ په‌یوه‌ندیکردووه‌ به‌ یه‌کینه‌کانی پاراستن ژنانه‌وه‌و له‌میانه‌ی قسه‌کانیدا وتوویه‌تی " کوردیش وه‌ک ئێمه‌ ژیانیان خۆش ده‌وێت".

ئه‌مرۆ حکومه‌تی ئیسرائیل بڕیاری دا ناو ‌و وێنه‌که‌ی ئاشکرا بکات. وێنه‌که‌ی..



PM:07:13:11/11/2014