قائیمقامی سلێمانی بەشەو مەی خواردنەوە قەدەغە دەکات

قائیمقامی سلێمانی لەدوای ١٠ی شەوە مەیخواردنەوە لە شەقام و شوێنە گشتییەکان قەدەغەد ەکات.

لەدیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئەمرۆ ٤ شممە ١٢ی تشرینی دووەم لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند" قایمقامییەتی سلێمانی بەھەماھەنگی لیوای یەکی سلێمانی و پۆلیسی فریاکەوتن ڕێ لە خواردنەوەی مەی دەگیرێ لە شەقام  پارک و شوێنە گشتییەکاندا".

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا قایمقامی سلێمانی ئاوات محەمدە وتی " لەدوای سه‌عات 10 شەوەوە رێ بەکردنەوەی دوکانەکانی تایبەت بە مەیی فرۆشتن نەدرێ، لیژنە ھاوبەشەکانیشی ڕاسپارد بەھەماھەنگی لەگەڵ لیژنەکانی بەرێوەبەرایەتی گەشت و گوزاری سلێمانی بەدواداچونی تەواو بکەن کە ھەر شوێنێک پابەند نەبێت بەبڕیارەکەوە رووبەڕووی سزای یاسایی بکرێنەوە".

چاودێران پێیانوایە مەسەلەی میرمندالێ خوار تەمەن ١٨ ساڵێ لێدەربکە کە هەقە حکومەت بوار نەدات بەم گەنجانە می بخۆنەوە، بەلآم ئەوانی ترە پێشێلکردنی ئازادی کەسیەو هاوکات بەرگرتنە لەمەی فرۆشان کە کارو کاسبی خۆیان بکەن، یەکێک لەمەی فرۆشەکان بە سپی میدیای راگەیاند" قائیمقام دەیەوێت سلێمانیش وەک هەولێر لێ بکات تەنها لە عەینکاوە مەی بفرۆشرێت، سلێمانی عەینکاوەشی نییە".




PM:06:09:12/11/2014