کەریم شەنگالی قسە لەسەر بازرگانانی نەوت لەگەڵ داعش دەکات

‌کەریم شەنگالی
وەزیری ناوخۆ کەریم شەنگالی ئاشکرای دەکات کە ١١ کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن نەوت لەگەڵ داعش دەستگیرکراون.

کەریم شەنگالی کە نە ناو نە پلەی ئەو کەسانەی ئاشکرا کرد کە دەستگیرکراون، هەر هێندەی وت" 11 كه‌س له‌وانه‌ی‌ به‌ بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ داعش ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".

وەزیری ناوخۆ لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتی" دوای‌ ته‌واوبوونی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانه‌وه‌كان دادگا بڕیاری‌ خۆی‌ له‌باره‌ی‌ سزای‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌دات".

ماوەی دوو مانگە دۆسیەی بزرگانیکردنی نەوت لەگەڵ داعش دا بەگەرمی لە پەرلەمان و حکومەت و میدیاکان باسی لێوەدەکرێت و ناوی چەند بەرپرسێکیش لەگەڵ ئە دۆسیەیەدا دێت، بەلآم تا  ئێستا پرسەکە لە لێکۆڵینەوەدایە. 



PM:03:53:13/11/2014